Accessibility links

خانمێکی کوردی دەڤەری ورمێ ٢٠ ساڵە لە بەندیخانە دایە


بەندیخانەی ورمێ، کوردستانی ئێران

بە گوێرەی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ – هەنگاو، خانمێکی خەڵکی دەورووبەری ورمێ بە ناوی "محبت محمودی" ٢٠ ساڵە بە تاوانی کوشتنی کەسێک کە بە چەقۆ هێرشی کردە سەر لە بەندیخانە دایە و ١٨ ساڵە ڕێگایان پێنەداوە کە سەردانی دەرەوەی بەندیخانە بکات.

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ژیلا موستەئجێر، ئەندامی بەڕێوەبەری رێکخراوی هەنگاو دەلێت کە ئێستا بنەماڵەی کوژراوەکە داوای پارەیەکی یەکجار زۆر واتا زیاتر لە یەک ملیارد تمەن دەکەن بۆ ئەوەی ڕازی بن کە بەندکراوەکە لە بەندیخانە ئازاد بکرێت.

ئەو لە درێژەی قسەکانی دا شی دەکاتەوە کە هەر بۆیە داوا لە هەنگاو کراوە هەڵمەتێکی یارمەتی کردن بۆ رزگارکردنی ئەو بەندکراوە ڕابگەیەندرێت، ئەگینا هەڵمەتەکە لە ناوخۆی کوردستان و بە ئاگاداری بنەماڵەی خانمی موحەبەت بەڕیوەدەچێت.

ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو
ژیلا موستەئجێری، ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو

بە گوێرەی هەنگاو، خانمی مەحمودی دایکی پێنج منداڵانە و یەکێک لە منداڵەکانی بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە لە رۆژی رووداوەکەدا پیاوە هێرشبەرەکە بە چەقۆ دایکی بریندار دەکات و سەرەڕای بوونی بەڵگە دادگاکە بڕیاری لە سێدارەدانی لە سەر دایکی داوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:53 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG