ڕۆژی چوارشه‌مه 7ی مانگی شه‌ش، دوو هێرش کرایه سه‌ر مه‌زاری خومه‌ینی و بینای چاوپێکه‌وتنه‌کانی خه‌ڵکی په‌رله‌مانی ئێران له تاران. به پێی سه‌رچاوه ئێرانییه‌کان هێرشه‌کان کاتژمێر 10:30ی به‌یانی به کاتی تاران ده‌ستی پێ‌کرد و تا کاتژمێر 3.00ی دوا نیوه‌ڕۆ شه‌ڕ و پێکدادان به‌رده‌وام بوو. دوو یان سێ هێرشبه‌ر مه‌زاری خومه‌ینیان له باشووری تاران کرده ئامانج و چواری تریشیان هێرشیان برده یه‌ک له بیناکانی په‌رله‌مانی ئێران.
دەسەڵاتدارانی ئێرانی دەڵێن ئەو پێنج کەسەی هێرشەکانیان ئەنجامدابوو، هەمویان کوژران و سەر بە داعش بوون، دەشڵێن بە هۆی گومانی تێوەگلانیان لەو دوو هێرشەدا بەدەیان کەس لە ئێران دەستبەسەر کراون.
داعش لە ڕاگەیاندنێـکیدا بەرپرسیاریه‌تی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند و کورتە ڤیدیۆیەکی له تۆڕی "أعماق" بڵاوکردوه‌ته‌وە کە تیایدا دوو کەس بە زمانی عەرەبی هوتاف دەکێشن.
به‌رپرسانی ئێران ڕایانگه‌یاندووه ده‌سته‌یه‌کی تری تێرۆرستی له گه‌ڵ ئه‌م دوو ده‌سته هاتوونه‌ته ناوخۆی ئێرانه‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی هێرشبه‌رنه سه‌ر ئامانجه‌که‌یان ناسراون و ده‌ستبه‌سه‌رکراون.
له وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عارف شێخ‌ئه‌حمه‌دی، چالاکی سیاسی و پسپۆڕی بواری ئایین دانیشتووی نۆروێژ ئه‌م هێرشه‌ی تاران و ده‌ره‌نجامه‌کانی تاوتۆ ده‌که‌ین.