محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، ڕۆژنامه نووس و دامه‌زرینه‌ر و به‌رپرسی ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان دوای 10 ساڵ زیندان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 12 مانگی 5 له گرتووخانه‌ی ئه‌ڤینی تاران ڕزگار بوو.
که‌بوودوه‌ند له مانگی 5ی ساڵی 2007دا گیرا و بە تۆمەتی هەوەڵدان دژی ئەمنیەتیی نیشتمانیی وڵات لە رێگای پێکهێنان و بەڕێوەبردنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی تارانەوە حوکمی 10 ساڵ زیندان و هەروەها بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران 6 مانگ زیندان و لە کۆی گشتیدا 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانی بە سەردا سەپا.
له به‌ندیخانه چه‌ندین جار تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ هات و گرفتی جیدی ته‌ندروستی گورچیله‌ی بۆ دروست بوو. ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ندیخانه له‌و 10 ساڵه‌دا داواکان بۆ گواستنه‌وه‌ی که‌بوودوه‌ند بۆ نه‌خۆشخانه‌یان زۆر جار پشت گوێ خست. ئه‌و پاش گوزه‌راندنی یه‌ک ساڵ له ژووره تاکه که‌سیه‌کانی زینداندا تووشی نه‌خۆشی هه‌ناسه، گورچیله و پێست بووبوو.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند له زیندانیش چالاک بوو و بۆ وێنه 5 ساڵ له‌مه‌و پێش به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک له گرتووخانه‌ی ئه‌ڤینی تارانه‌وه به بۆنه‌ی 22 پووشپه‌ر 23مین سالرۆژی تیرۆری د.عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو ئه‌و تیرۆره‌ی وه‌ک "جینایەتێكی مێژوویی، نەشیاو و تیرۆریزمی نێودەوڵەتی" مه‌حکووم کرد.
محەممەد سەدیق کەبوودوەند دوای ٥ ساڵ و هەشت مانگ به‌ندی بوون، بۆ یه‌که‌م جار سالی 2013 لە گرتووخانەی ئێویندا بۆ ماوەی 4 رۆژ هاتە دەرێ.
ئه‌م رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی به‌زۆرداخراوی ''په‌یامی خه‌ڵک''، خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی – له‌وانه خه‌لاتی باشترین رۆژنامه‌نووسی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ساڵی 2009 له بریتانیا و خه‌ڵاتی ''هۆڵمن همت'' ی رێکخراوه‌ی چاودێریی مافی مرۆڤه.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سه‌لامه‌تی به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند دوای ڕزگار بوونیان له به‌ندیخانه و به‌رنامه‌کانیان بۆ دوای ئازادی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئێجلال قه‌وامی، ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و له دۆستانی نزیکی به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند که ئه‌مڕۆ به‌و پێشوازیان چووبون وتووێژمان کردوه.