ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران له نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، ده‌ڵێت که له ماوه‌ی 7 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینی‌دا لانیكه‌م ٦٩٤ كه‌س له ئێران ئێعدام کراون که ١٠ که‌سیان ژن بووه‌و یه‌کیان خوار ته‌مه‌ن ١٨ بووه. هه‌روه‌ها ٣٣ كه‌سیش به‌به‌ر چاوی خه‌ڵك له سێداره دراون.
هه‌روه‌ها به‌ڕیز شه‌هید ئاگاداری ده‌دات که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که تا کوتایی ئه‌مساڵ ژماره‌ی له‌سیداره دراوان له 1000 که‌س تێپه‌ڕێت.
ئه‌حمه‌د شه‌هید له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا ڕونی ده‌کاته‌وه که له نیوه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٥ لێكۆڵینه‌وه‌و ده‌سبه‌سه‌ركردنی ڕۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ران، چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له ئێران درێژه‌ی بووه.
شه‌هید هه‌روه‌ها ئاماژه ده‌دات به به‌رده‌وامی پێشێلكردنی مافی ئازادیی ڕاده‌ربڕین، مافی ڕێكخراوه‌یی‌و مافی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌ده‌نیی هاووڵاتیان.
له ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا، ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هیدمان له گه‌ڵ به‌رێزان ڕه‌حمان جه‌وانمه‌ردی‌و رێبین ره‌حمانی تاوتو کردوه.