Accessibility links

ئێران لەسەر حیجاب دەیان هەزار ئۆتۆمبیل دەستبەسەردەکات


پـۆلیسی هاتوچۆی تاران ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند لەوەتای مانگی سێـیەوە دەستیان گرتووە بەسەر دەیان هەزار ئۆتۆمبیل، چونکە ژنان تیایاندا بە شێوەیەکی تەواو حیجابیان نەبەستبوو.

سەرتیپ تەیمور حوسەینی بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ISNA گوتووە لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوو زیاتر لە 40 هەزار حاڵەتی خراپبەستنی حیجابیان هەبووە. گوتیشی لە زۆربەی حاڵەتەکان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبیلەکاندا گرتووە. هەندێک لە حاڵەتەکانیش پارەیان پـێ ژماردون یان ئاگاداریان کردوونەتەوە.

پـۆلیس لە مانگی یازدە ئاگاداری بڵاوکردۆتەوە کە هەر ژنێـک ئۆتۆمبیل لێبخوڕیت و حیجابەکەی بەپـێی شەریعەتی ئیسلامی نەبەستبێت، ئەوا بۆ ماوەی 2 هەفتە دەستبەسەر ئۆتۆمبیلەکەی دەگیرێت.

هەرچەندە لەوەتای نەدەکانەوە ڕێساکانی بەستنی حیجاب و جلوبەرگ لە ئێران سووکراون، بەڵام هێشـتا ڕێگەیەکە بۆ سزدانی خەڵکی.

مانگی نۆ دادگایەکی تاران دوو ژنی سزا دا لەسەر خراپبەستنی حیجاب لە دەرەوە. هەریەکەیان نزیکەی 260 دۆلاریان لێ سەندن.

XS
SM
MD
LG