حیزبه ئۆپۆزسیۆنه ئێرانییه‌کان و له وانه کورده‌کانیش هه‌رچه‌ند هه‌موویان هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئێران به نادێمۆکڕاتیک ناوزه‌د ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌ڵوێستی یه‌کسان به‌رامبه‌ر به ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ناگرن و تەنانەت له هه‌ڵبژاردنه جواروجۆره‌کاندا ههڵویستگهلی جیاوازدهگرن.
ئه‌م حیزبانه جار وا هه‌یه به‌شداری له هه‌ڵبژاردن وه‌ک هه‌وڵێکی باش ده‌نرخێنن و زۆرجاریش لۆمه‌ی ئه‌وان ده‌که‌ن که وه‌ک پاڵێورا و یان ده‌نگده‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌که‌ن. گۆرانی ههلویستهکانیشان له ههلبژرادنه جوراجوره‌کان ده‌گرێنه‌وه بو هه‌ل و مەرجی کاتی ناوخۆی ئێران و یان داخوازی خه‌ڵک.
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، یه‌ک له ئه‌و حیزبانه‌یه که زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێرانی به شێوه‌یه‌کی چالاکانه ته‌حریم کردووه یان پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نه‌کردووه. ئاخۆ ئێستا هه‌ڵوێستی ئه‌م حیزبه به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژاردنی چه‌ند مانگی داهاتوو بۆ پارڵمانی ئێران و مه‌جلیسی زانایانی یاسای بنه‌ڕه‌تی چیه؟
بۆ ئاگاداری له هه‌ڵوێستی حدکا له گه‌ڵ به‌ڕێز فاتێح ساڵحی، ئه‌ندامی جێگری کومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م حیزبه وتووێژمان کردووه.