کەناڵی فەڕمی ئێران لە زاری سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانیەوە بڵاویکردەوە وڵاتەکەی سوورە لەسەر ئەوەی پەرە بە هێزە سەربازییەکەی و بەرنامە موشەکیە باڵیستیکییەکەی بدات سەرەڕای فشارەکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر وڵاتەکە.
ڕۆحانی لە گۆڕەپانی مەیدان ئازادی لە وتارێکیدا بەبۆنەی یادی بەرزڕاگرتنی چل ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی وتی " داوامان نەکردووە و داواش ناکەین پەرە بە جۆرە جیاوازەکانی موشەکەکانمان بدەین. بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی موشەک و هێزە سەربازییەکەمان."
هەروەها ڕۆحانی بەڵێنیدا زاڵ ببێت بەسەر سزاکانی ئەمەریکادا بۆ سەر وڵاتەکە دوای ئەوەی واشنتن لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و هەموو سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا.
ڕۆحانی وتی " گەلی ئێران ڕووبەڕووی قورسای ئابووری بۆوە و ڕووبەڕووشی دەبێتەوە، بەڵام لەڕێی یارمەتیدانی یەکترەوە زاڵ دەبین بەسەر کێشەکاندا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز