دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران بڵاویکردەوە ڕۆژی شەممە ئێران دوو پیاوی لەسەر هێرشێکی سەر مەزارگەیەکی شیعەکان لە سێدارە داوە، هێرشەکە لە مانگی 10 ی ساڵی ڕابردوودا ڕوویدا و لانیکەم 13 کەس گیانییان لە دەستدا، لەو کاتەدا ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاند.
دەزگای هەواڵی فەڕمی ئیرنای ئێران وتی دوو کەسەکە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لە شاری شیراز لە سێدارە دراون.
بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران، دوو پیاوەک لە ماوەی دادگاییکردنەکانییاندا دانییان بەوەدا ناوە کە لە پەیوەندییدا بوون لەگەڵ ڕێکخراوی داعش لە ئەفغانستان و یارمەتیدەر بوون لە ڕێکخستنی هێرشەکەدا بۆ سەر مەزارگەی شا چراغ لە شیراز.
لە گرتە ڤیدیۆی کامێرا چاودێرییەکاندا پیاوێک دەردەکەوێت کە دەچێتە ناو مەزارگەکەوە و چەکێکی لە ناو جانتایەکدا شاردۆتەوە و دواتر تەقە لە نوێژخوێنان دەکات.
دواتر دەرکەوت چەکدارەکە خەڵکی تاجیکستان بووە، بەهۆی برینەکانییەوە لە ماوەی هێرشەکەدا لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا. سەرەتا بەرپرسانی ئێران وتیان 15 کەس لە هێرشەکەدا کوژراون، بەڵام دواتر وتی 13 کەس کوژراون.
ڕێکخراوی داعش کە پێشتر مەترسییەکی گەورە بوو لەسەر ئاسایشی سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرپرسیارێتی چەندین هێرشی لە ئێران ڕاگەیاندووە، لەوانەش دوو هێرشەکەی ساڵی 2017 کە پەرلەمان و گۆڕی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئایەتوڵا ڕوحوڵا خومەینییان کردە ئامانج.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز