وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی گه‌وره‌ی میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب کۆده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له ده‌مێـکدا که ئاڵۆزی نێوان ئێران و وڵاتانی که‌نداو زیادده‌بن له‌سه‌ر خۆپـیشـاندانه‌کانی به‌حره‌ین.
ئێران که وڵاتێـکی زۆرینه شیعه‌یه به توندی ڕه‌خنه له ڕێبه‌رانی سووننه‌ی به‌حره‌ین گرتووه له‌به‌ر سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی زۆرینه‌ی شیعه‌ی وڵاته‌که. به‌حره‌ین ڕه‌وشی نائاسایی له وڵاته‌که ڕاگه‌یاندووه و داوای له وڵاتانی زۆرینه سووننه‌ی که‌نداو کردووه له‌شـکری خۆیان ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌که‌ی بکه‌ن بۆ پاراسـتنی باری ئاسایش له وڵاته‌که.
هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی قه‌ته‌ر و عومانی کرد که هه‌ردوو وڵات ئه‌ندامن له ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو ( ئیمارات، به‌حره‌ین، عه‌ره‌بسـتانی سعودی و کوه‌یت) ئه‌وانیش ئه‌ندامن له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا.
ڕێبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداو ڕۆژی سێشه‌ممه له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه کۆده‌بنه‌وه. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له دوایـین کۆبوونه‌وه‌ی خۆیاندا به توندی ڕێبه‌رانی ئێرانیان سه‌رزه‌نشتکرد.