Accessibility links

ئێران دەڵێت دەتوانێت چارەسەری سزا نوێیەکان بکات لەنێوەندی خۆپیشاندانە گشتیەکاندا


A person wearing a mask depicting a monkey and a face mask takes part in the Global Climate Strike of the movement Fridays for Future in Warsaw, Poland.
A person wearing a mask depicting a monkey and a face mask takes part in the Global Climate Strike of the movement Fridays for Future in Warsaw, Poland.

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی بەڵێنیدا بە گەلی ئێران چارەسەری فشارە ئابووریەکانی سەر وڵاتەکەی بکات.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران بڵاویانکردەوە لە چەند بەشێکی ناوچەی ئەلبازاری تاران خۆپیشاندان کراوە و خۆپیشاندەرەکان دروشمی دژ بە حکومەتیان لەسەر شەقامەکان وتۆتەوە.

کۆمەڵێک گرتە ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەریدەخەن کە خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەکانی تاران ئاگر دەکەنەوە تاوەکو ڕێگە نەدەن بە پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تێکدان هێرشیان بکەنە سەر.

لەم دواییانەدا پۆلیسی ئێران وتی خۆپیشاندەران زیان بە موڵکی گشتی دەگەیەنن.

هەروەها دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بەوەدا وێستگەکانی شەمەندەفەر لەنزیک ئەلبازارەوە بۆ چەند کاتژمێر داخراون بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە.

لە کۆمەڵێک وێنەی تردا دەردەکەوێت کە دوکاندارەکانی ئاراک و شیراز و تەبریز و کرماشان بەشداری دەکەن لە خۆپیشانداکاندا.

ڕۆحانی وەکو بەرگرییەک لە تۆماری ئابووری خۆی وتی ئابووری حکومەت لەم مانگانەی دواییدا کاری تێنەکراوە و هەموو ئەو هەواڵانە پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندنی بیانین.

وتیشی " تەنانەت لە خراپترین باردا، بەڵێن دەدەم پێویستییە سەرەکییەکان بۆ ئێرانییەکان دابین بکەم. زۆرمان لە شەکر و گەنم و ڕۆنی خواردن هەیە."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی مانگێکدا ئەمەریکا دەست دەکاتەوە بە سەپاندنی سزا ئابوورییەکان بەسەر تاراندا دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیاریدا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران بکشێتەوە.

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی ڕۆژی سێشەممە وتی ئەو وڵاتانەی کە نەوت لە ئێرانەوە وەردەگرن دەبێت خۆیان ئامادە بکەن لە مانگی یانزەوە چیتر نەوتی ئێرانی هەناردە نەکەن ئەگەر نا ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG