ئێران هه‌ینی لۆمه‌ی خسته سه‌ر فه‌رانسه "خۆتێهه‌ڵقوتاندنی په‌سند نه‌کراو" له کاره‌کانی نێوخۆیی وڵاته‌که‌ی دا ده‌کات دوای ئه‌وه‌ی فه‌ڕانسه هه‌وڵی دا له ڕێگای کونسولخانه چاوی به فه‌ریبا عادلخا بکه‌وێت که زانایه‌کی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی و هاونیشتمانێکی فه‌ڕانسه‌یه.
ئێران باوه‌ڕی به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی دوو وڵاتی نیه و ئه‌و جۆره داوایه‌ی ولاناوه که له لایه‌ن حکومه‌تانی ڕۆژئاواوه کراوه و هه‌ویستوویانه له ڕێگای کونسولخانه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه بگرن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، عه‌باس مووسه‌وی له لێدوانێک دا گوتی، "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌نگاوی حکومه‌تی فه‌ڕانسه به په‌سند نه‌کراو ده‌زانێت و به ده‌ست تێوه‌ردان له کاره‌کانی نێوخۆیی ئێران ده‌زانێت. عادلخا وڵاتیه‌کی ئێران و له هه‌موو مافه‌کانی هاونیشتمانی به‌رخوارداره. هیچ بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌و خۆتێهه‌ڵقوتاندنه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه‌وه نیه، نه‌ک ته‌نیا ئه‌و هه‌نگاوه یارمه‌تی به دوسێه‌که ناکات به‌ڵکوو ڕه‌وتی دادوه‌ریش تووشی مه‌ترسی ده‌کات. "
گوته‌بێژێک پێنجشه‌مه گوتی که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه "به‌رده‌وام داوای کردبوو که په‌یوه‌ندی به عادڵخاه بکات و داواشی کردبوو ئازاد بکرێت."
کاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕانسه گیرانی ئه‌و خانمه‌یان له 15ی مانگی 7 راگه‌یاند.
خانمی عادلخاه به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی نێوته‌وه‌یی و زانست له زانکۆی پۆ له پاریسه.
گوته‌بێژی دادی ئێران غولامحوسین ئیسماعیلی رۆژێک دواتر پشتڕاستی گیرانی فه‌ریبای کرد.
مانگی ڕابردوو له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ی‌و ئێن له شاری نیویۆرک، فه‌ڕانسه نێوبژی په‌یوه‌ندێکی ته‌له‌فۆنی ترامپ بۆ حه‌سه‌ن ڕووحانی کرد به‌ڵام ڕووحانی په‌سندی نه‌کرد له ده‌مێکدا ئابووری ئه‌مه‌ریکا هه‌روا به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراوه.
عادلخاه ته‌نیا زانایه‌ک نێه که ئێران گرتوویه‌تی. سێشه‌مه، ئێران پشتڕاستی گیرانی دێرینه‌ناس کامیل ئه‌حمه‌دی کرد که به پێی ڕاپۆرت به ڕه‌گه‌ز ئێرانیه و هاونیشتمانێکی فه‌ڕانسه‌ییه.