پارێزه‌ری ( کلاوتێ ڕێس) ئه‌کادیمیستی فه‌ڕه‌نسی که له ده‌می پشێویه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ده‌ستگیرکرابوو ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی به‌م زووانه ڕێس ئازاد ده‌کات.
محه‌مه‌د عه‌لی مه‌هده‌وی سابت پارێزه‌ره ئێرانیه‌که‌ی ڕێس ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی دا و گوتوویه‌تی 285 هه‌زار دۆلاری داوه وه‌ک سـزای دارایی به مه‌به‌سـتی ڕێ خۆشـکردن بۆ ئازادکردنی کلاوتێ ڕێس، وه ده‌شڵێت وا چاوه‌ڕوان ده‌کات ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئێران پاسـپـۆرتهکه بداته‌وه به خانم ڕێس و ئه‌وجا ڕێـگه‌ی بدرێتێ ئێران جێبهێڵێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هێشـتا ئێران ئه‌م هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاست نه‌کردۆته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خانم ڕێسه به‌بێ دواکه‌وتن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی مانگی شه‌شی ساڵی 2009 ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ڕێسیان ده‌ستگیر کرد.
کلاوتێ ڕێس ی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، شه‌ش هه‌فته له گرتوخانه‌یه‌کی ئێران‌دا مایه‌وه به‌ر له‌وه‌ی دادگایه‌کی ئێرانی به متمانه‌ی دارایی ئازادی بکات و له‌و ده‌مه‌وه‌ش له باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسیدا ماوه‌ته‌وه له تاران.
فه‌ڕه‌نسا گوناهبارکردنی خانم ڕێسی به سیخوڕایه‌تی کردن ڕه‌تکردۆته‌وه و داوای ئازادکردنیشی کردووه.