Accessibility links

به‌ هۆی لافاو له‌ باکوری ئێران 12 که‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌


لافاو له‌ باکووری ئێران

له‌ ئاکامی باران و هاتنی لافاو له ئوستانه‌کانی گولستان، گیلان، خوراسانی ره‌زه‌وی، خوراسانی باکوری و سمنان له ئیران زیاتر له 12 که‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌؛ ئاو و کاره‌ با بڕاون و جاده‌کان داخستراون.

ئیسماعیلی نه‌جار، به‌رپرسی ریکخراو‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یران له ئیران به ئاژانسی هه‌واڵنێری ئیسنای گوتوه که‌ له ئاکامی ئه‌م لافاوه 7 که‌س له خوراسانی ره‌زه‌وی و 4 که‌س له‌ گولستان و که‌سێکیش له خوراسانی باکوری گیانیان له ده‌ست داوه‌.

لافاوه‌که هه‌روه‌ها بوه‌ته بێسه‌رو شوین چوونی چه‌ند که‌س و له‌ ئه‌م پێوه‌ندییه‌دا تیمه‌کانی فریاکه‌وتن هه‌ول ده‌ده‌ن بیان دوزنه‌وه. به پیی راپورتی ناوه‌ندی که‌ش و هه‌واناسی بارینی باران له‌م ناوچانه دریژه‌ی ده‌بیت و هه‌ر بۆیه‌ش چاوه‌روانی ده‌کرێت زیانی گیانی و دارایی ئه‌م لافاوه زیاتر بێت.

به گوته‌ی مورته‌زا سه‌لیمی، به‌رپرسی ریکخراو‌ی فریاکه‌وتنی مانگی سوری ئیران، زیاتر له 300 کارمه‌ندی فریاکه‌وتن ناردراون بو یارمه‌تی دان به 21 شار و گوندێک که‌ تووشی لافاو بوونه‌.

XS
SM
MD
LG