Accessibility links

نوێنەری شارێک لە ئێران دەڵێت به هۆی سێڵاو خەڵک هیچیان بۆ نەماوەتەوە


شاری پۆلدۆختەر

حەمید ڕەزا کازمی، نوێنەری پۆلدۆختەر لە مەجلیسی شوڕای ئیسلامی وێڕای شیکردنەوەی دۆخی خەڵکی ناوچەکانی لاڤاولێدراوی لۆڕستان گوتی کە خەڵک هەموو شتێکیان لە دەستداوە.

ئەو ڕۆژی یەکشەمە ١٨ی خاکەلێوە (٧ی مانگی ٤ی زاینی) گوتی: "ئەوان [خەڵکی لافاولێدراو] بێجگە لە جلی بەرگی خۆیان هیچیان بۆ نەماوەتەوە و زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە ئەو بەشەی کە خەڵک ئەویان هەڵبژاردوە تەنات پێڵاویشیان نیە."

لە ئەم رۆژانەدا گرتەڤیدئۆی جۆراوجۆر سەبارەت بە ڕەخنەی خەڵک لە کەم و کوڕی دەزگاکانی حکومەتی لە بەشی یارمەتیکردن بە کەسانی سێلاولێدراوە، لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دا بڵاوبوونەتەوە.

کاربەدەستانی ئەمەریکا گەلێک جاران سەبارەت بە خراپ بەرێوەبردنی سەرچاوەکانی سرووشتی ئێران و بەنداوسازکردنی ناپێویست و بە بێ بەرنامە بە مەبەستی پر کردنی گیرفانی کاربەدەستانی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی ڕەخنەی گرتوە.

مایک پەمپێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ساڵی رابردوو، ویڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە خەڵکی ئێران، گوتبووی کە شاهیدی "قەیرانەکانی دارایی و ژینگە" لە ئێرانین. گەندەڵی هەموو وڵاتی گرتۆتەوە. رژیم دزی لە خەڵکی خۆی دەکات."

XS
SM
MD
LG