Accessibility links

ئێران: فڕۆکەیەکی جەنگی ئێرانی دەکەوێتە خوارەوە و سێ کەس گیان لەدەست دەدەن


کەناڵی فەڕمی ئێران ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی جەنگی ئێران لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە باکووری ڕۆژئاوای شاری تەبرێز کەوتۆتە خوارەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، دووانیان لە فڕۆکەکەدا بوون.

بەڕێوبەری ڕێکخراوی خاچی سوور وتی فڕۆکەکە خۆی کێشاوە بە قوتابخانەیەکدا و یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە دانیشتوویەکی گەڕەکەکە بووە.
بەرپرسی ناوخۆی ناوچەکە محەمەد باقر هۆنارڤار بە کەناڵەکەی وت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قوتابخانەکە لەو کاتەدا داخرابوو.

وتی فڕۆکەکە لە جۆری ئێف-5 بووە و کاتژمێر 9 ی بەیانی لە ناوەڕاستی گەڕەکێکی شاری تەبرێز کەوتۆتە خوارەوە.

لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

دەزگای هەواڵی ئێرنای ئێران لە ماڵپەڕەکەی خۆی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە تیایدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن لە شوێنی کەوتنە خوارەوەکە.

جێی ئاماژەیە هێزی ئاسمانی ئێران زۆرینەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی پێکهاتوون لە فڕۆکەی میگی ڕووسی و سوخۆی کە بەروارەکەیان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت، هەروەها هەندێک لە فڕۆکەی چینیشیان هەیە.

فڕۆکەی جەنگی دروستکراوی ئەمەریکی ئێف -5 و ئێف -4 ی ئێران بەروارەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی 1979 و پێش شۆڕشی ئیسلامی و بەشێکن لە هێزی ئاسمانی وڵاتەکە
.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG