Accessibility links

ئێران پیاوێک بە تۆمەتی کوشتنی پارێزەرێک بە ئاشکرا لە سێدارە دەدات


دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران بڵاویکردەوە ڕۆژی دووشەممە ئێران بە ئاشکرا پیاوێکی لە سێدارەداوە لەسەر کوشتنی پارێزەرێک دوو ساڵ لەمەوبەر، ئەم لە سێدارەدانەش کە بە بەرچاوی خەڵکەوە کراوە ڕووداوێکی دەگمەن بووە.

ماڵپەڕی میزانی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە " ئەم بەیانییە بە ئاشکرا لە شاری شەهرود سزای مەرگ بەسەر بکوژی پارێزەرەکەدا سەپێندراوە."

دەزگای هەواڵی ئیرنا وتی پیاوەکە تەمەنی 20 ساڵ بووە و دانی بەوەداناوە کە لەلایەن گروپێکی چەتەوە بەکرێگیراوە بۆ کوشتنی پارێزەرەکە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

لە سێدارەدانەکەی ڕۆژی دووشەممە بەپێی یاسای شەریعەی ئیسلامی بووە بۆ " تۆڵەکردنەوە."

لە سێدارەدان بە بەرچاوی خەڵکەوە لە ئێران تا ڕادەیەک شتێکی دەگمەنە، چونکە بە نزیکەیی سەرجەم لە سێدارەدانەکان لە ناو زیندانەکاندا ئەنجام دەدرێن.

بەپێی ڕێکخراوە مرۆییەکان، جگە لە چین ئێران ساڵانە زۆرترین کەس لە سێدارە دەدات لە جیهاندا. ڕۆژی چوارشەممە بەرپرسانی ناوەڕاستی ئێران کەسێکی دیکەیان بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنی سێکسی لە سێدارەدا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG