Accessibility links

ئێران دەڵێت دووبارە وتوێژ ناکاتەوە لەسەر چالاکییە موشەکییەکانی و دەیەوێت نەوتی زیاتر هەناردە بکات


دوو بەرپرسی ئێران وتیان ئێران دەیەوێت لە سەرەتادا بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانە 700 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات و دواتر بتوانێت 1.5 ملیۆن بەرمیل هەناردە بکات ئەمەش لەکاتێکدا ڕۆژئاوا بیەوێت لەگەڵ تاراندا وتوێژ بکات بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015.

بەرپرسێکی باڵای ئێران وتی " وەکو دەستپێشخەرییەکی نیازپاکی و پلاندان بۆ ڕەخساندنی هەلێک بۆ وتوێژەکان، وەڵامی پێشنیارەکەی فەڕەنسامان دایەوە. دەمانەوێت ڕۆژانە 700 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکەین و پارەکەمان بە کاش بەدەست بگات. ئەمە تەنها سەرەتایە. دەبێت بگەین بەوەی ڕۆژانە 1.5 ملیۆن بەرمیل هەناردە بکەین."

بەرپرسی دووەم وتی " وتوێژ سەبارەت بە بەرنامە موشەکییە باڵیستیکییەکەی ئێران ناکەین و ئەوە ڕوونادات. ئەوەمان بە ڕاشکاوانە ڕوون کردۆتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG