به هۆی پرۆگرامی ناو‌کی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری تاران، یه‌کێتی ئه‌وروپا سزا ئابوریه‌کانی خۆی له‌سه‌ر ئێران توندکردووه.
وه‌زیرانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له شاری برۆکسل کۆده‌بنه‌وه رێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و که‌سانه و هه‌روه‌ها کارداریانه‌ی کراونه‌ته ئامانجی سزاکانی هه‌نوکه فراوان بکه‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زیرانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر تاووتوێکردنی سزادانی دیکه له ئاینده‌دا له دژی بواره‌کانی گواستنه‌وه و هه‌روه‌ها به‌شکه‌کانی وزه‌ی ئێرانی رێکه‌وتوون.
له‌و باره‌یه‌وه دیپـلۆماتان ده‌ڵێن سزاکان180 له به‌رپـرسانی ئێرانی و کۆمپانیـیه ئێرانیـیه‌کان ده‌گرێته‌وه.
زلهێزانی خۆرئاوا گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێران وا له هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوکیدابێت، هه‌رچه‌نده تاران ده‌ڵێت پـرۆگرامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.
له لایه‌کی تره‌وه یه‌کێتی ئه‌وروپا کاری په‌لاماردانی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیای له تاران سه‌رزه‌نشت کرد، ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌مه‌ی رابردوو که‌وته به‌ر شاڵاوی ئێرانیه‌کان و تیایدا شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیایان وردوخاش کرد و ئۆفیسه‌کانیان تاڵانکردن.
له به‌رامبه‌ردا به‌ریتانیا به ده‌رکردنی دیپـلۆماتانی ئێرانی له به‌ریتانیا کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر په‌لاماردانی باڵیۆزخانه‌کی له تاران دایه‌وه و هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌که‌ی خۆی له تاران داخست.