ئاکامه به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ئێران نیشـانی ده‌دات که لایه‌نگرانی ڕابه‌ری باڵای وڵاته‌که ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی له پـێشـهنگدان.
سه‌رئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کان که ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شـار و شارۆچکه‌کانی ئێران‌دا ڕاگه‌یاندران وه‌ها نیشانی ده‌ده‌ن کۆنه‌پارێزانی ڕکه‌به‌ری سه‌رۆک ئهحمهدینهژاد له زۆر بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاته‌که‌دا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌سـتهێناوه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران مه‌زه‌نده ده‌که‌ن زیاتر له 65% ئه‌و 48 ملیۆن که‌سه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو به‌شـداریـیان له ده‌نگدانه‌که‌دا کردبێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه کاریگه‌ریـیه‌کی که‌می به‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ڕێبازی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران‌دا ده‌بێت، به‌ڵام پـێـگه‌ی خامه‌نه‌ئی به‌هێزتر ده‌کات به چه‌ند سـاڵێـک به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی سـازبکرێت.