Accessibility links

بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە ئێران دەستیانپـێکرد


بە هەزاران لە کاندیدانی ئێرانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە دەستیان بە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژارنەکان کرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

هاوکات دەسەڵاتدارانی ئێرانی ڕێگریان لە هەزاران کاندیدی دیکە کردووە لە بەشداریکردنیان کە زۆربەیان کاندیدانی ریفۆرمخوازان و میاند ڕەوانن.

ئەوەی جێی ئاماژەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە 21 ی مانگی شوبات هاوکاتە لەگەڵ زیادبونی گرژی وئاڵۆزیەکانی نێوان تاران و واشنتن لە ماوەی چوار دەیەی رابردوودا.

سەرۆکی ئێرانی حەسەن ڕوحانی ڕەخنەی لە پرۆسەی بـێبەشکردنی ئەو کاندایدانە گرت لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕوحانی هانی ئێرانیەکانیدا بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان بکەن.

ئەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیە بە تاقیکردنەوەیەک دادەنرێت بۆ ئەو لایەنانەی تا ڕادەیەک میاندڕەون و هەروەها ئەوانەشی لایەنگرانی ریفۆرمن لە ئێران بە ڕابەرایەتی حەسەن روحانی ، ئەو سەرۆکەی ڕوبەڕوی گرفت و ئاستەنگ بوەوە لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی سەروەختی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بۆ باشترکردنی گوزەرانی هاوڵاتیانی ئێرانی و هەروەها کەمبونەوەی ئابوری وڵاتەکەی بەهۆی کاریگەری گەمارۆ سەپێندراوەکانی ئەمەریکا بەسەر تاران.

XS
SM
MD
LG