دوو ڕۆژ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران پرسیاری گرنگ بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی چاودێری ڕه‌وشی ئێران ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه که ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵک له ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا چۆن ده‌بێت و چ لایه‌نێک براوه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێت؟
ئایا گه‌لی کورد له ئێران به‌ره‌وپیری داوای بایکوتی شه‌ش حیزبی کوردستانی ئێران ده‌چن یان وه‌ک چه‌ند ده‌وره‌ی پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌کان کاندیدای لایه‌نی ڕێفۆرمخواز هه‌ڵده‌بژێرن؟
له هه‌مان کاتدا تا چ ڕاده‌یه‌ک چالاکانی سیاسی و لایه‌نه‌حیزبییه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتنی پرسی بایکۆتی هه‌ڵبژاردن چالاک بوون و چه‌نده جیاوازی نێوانی گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی شار و لادێ سه‌رۆک کۆمارییان له چالاکییه‌کانی خۆیاندا ڕه‌چاوکردووه.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه له مێوانه‌کانمان ده‌پرسین که به ڕای ئه‌وان پرسی بایکۆت له کوردستان سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت یان نا و هه‌روه‌ها چ لایه‌ک براوه‌ی هه‌ڵبژاردن له کوردستان و له سه‌رتاسه‌ری ئێران ده‌بێت.
ئه‌م حه‌وتووه له ڕوانگه میوانداری به‌ڕێز ئاگری ئیسماعیل نژاد ڕۆژنامه‌وانی دانیشتووی ئوتریش (نه‌مسا) و هادی سۆفی زاده چالاکی سیاسی دانیشتووی سویس ده‌که‌ین.