Accessibility links

هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ئێران دەسـتپـێدەکات


هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمڕۆ هەینی لە ئێران دەسـتیپـێکرد، پاش ئەوەی شورای نیگەهبان ناوی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە خۆکاندیدکردنیان پەسەندکران.

دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران شەوی پـێنجشەممە ڕایگەیاند شواری نیگەهبان بڕیاری داوە تەنها 6 کەس لەوانەی خۆیان بۆ خۆکاندیدکردن تۆمارکردبوو شایەنی کاندیدی سەرۆکایەتین.

لە ڕاگەیاندنەکە نووسراوە بەپـێی ماددەی 60 ی یاسای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 6 کەس لە لایەن شورای نیگەهبان پەسەندکران، ئەوانیش حەسەن ڕوحانی، سەید مستەفا میرسەلیم، ئیسحاق جیهانگیری، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، محەمەد باقر قالیباف، سەید مستەفا هاشمی تەبا.

1630 کەسی دیکە لەوانە 137 ژن کە خۆیان بۆ ئەم مەبەستە تۆمارکردبوو لە لایەن شورای نیگەهبانەوە ڕەتکرانەوە، لە نێویاندا مەحمود ئەحمەدی‌نەژاد سەرۆکی پـێشوو و جێگرەکەی حەمید بەقایی و محەمە هاشمی برای هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی پـێشووی ئێران.

بڕیارە پـرۆسەی دەنگدانەکە لە 19 ی مانگی پـێنج بەڕێوەبچێت.

XS
SM
MD
LG