ده‌نگده‌رانی ئێرانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی پێکهاته‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵات بۆ ساڵی 2013 داده‌رێژێت . 65 کورسی په‌رله‌مانی له کۆی 290 کورسی یه‌کلانه‌کراونه‌ته‌وه ، که 25 له‌و کورسیانه بۆ تارانی پایته‌خته.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه کۆنه‌پارێزانی نه‌یاری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی وڵات زۆرینه‌ی کورسیه‌کانیان له یه‌که‌م خولی ده‌نگدان له مانگی سێ‌دا به‌ده‌ست‌هێنا ، زۆربه‌ی کۆنه‌پارێزانی دژ به سه‌رۆکی ئێرانی لایه‌نگری ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕابه‌ری باڵای ئێرانین.
شیکاران ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئایه‌توڵا خامه‌نه‌یی و مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی گرژوئاڵۆز بووه. سه‌رۆکی ئێرانی له ساڵی ڕابردوودا لایه‌نگرانی خامه‌نه‌یی توڕه کرد کاتێک سه‌رۆکی وڵات به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵاتی ڕابه‌ری باڵای ئێرانی راوه‌ستا په‌یوه‌ست به دانانی به‌رپرسانی باڵای حکومه‌ت.
ئایه‌توڵا خامه‌نه‌یی ئه‌مڕۆ له‌و ده‌مه‌ی ده‌نگی دادا، داوای له ئێرانیه‌کان کرد ده‌نگ بده‌ن و ده‌ڵێت هه‌تا ده‌نگی زیاتر بدرێت ، ئه‌وا به‌رپرسانی هه‌ڵبژێردراو زیاتر ئازا و به‌توانا و کاریگه‌ر ده‌بن.
سه‌رۆکی ئێرانی له خولی دووهه‌می سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌یه‌تی، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌کانی ده‌نگدانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌و که‌سه‌ی جێی مه‌حمودی نه‌ژاد ده‌گرێته‌وه‌ی.