ئۆپـۆزسیۆنی ئێران داوای له حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی کردووه مۆڵه‌تی سـازکردنی ڕێـپـێوانێـکی بداتێ به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پـشـتیوانی بۆ هه‌ردوو ڕاپه‌ڕینی میسر و تونس.
ماڵپه‌ڕی " که‌لیمه"ی ئۆپـۆزسیۆن بڵاویکردۆته‌وه که‌وا میر حوسه‌ین موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی هه‌ردوو ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، داوایان کردووه له 14 ی مانگی دوودا ڕێـپـێوانێـک سـازبکرێت بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌رانی میسر و تونسیدا.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه حکومه‌تی ئێران هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئه‌م داوای مۆڵه‌ته نه‌بووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌وه‌تای مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2009 وه هیچ خۆپـیشـاندانێـکی گه‌وره‌یان سـازنه‌کردووه. بزووتنه‌وه‌که پـێشـتر چه‌ندین خۆپـیشـاندانی گه‌وره‌یان ئه‌نجام دا و تیایاندا 8 که‌س کوژران و به سه‌دانیش ده‌سـتگیرکران.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی له دژی حکومه‌تی میسر و تونس ده‌کرێن و به ڕابوونێـکی ئیسلامی ناوبرد و داوای له له‌شـکری میسر کرد پشـتگیری خۆپـیشـانده‌ران بکات.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ئه‌حمه‌د ئه‌بول غێت (أحمد أبو الغيط) وه‌ڵامی قسه‌کانی خامه‌نه‌یی دایه‌وه و گوتی پـێویسته ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی گوێی له داوای گه‌لی خۆی بێت بۆ ئازادی له بری ئه‌وه‌ی سه‌رنجیان ڕابکێشێت بۆ ئه‌وه‌ی له میسردا ڕووده‌دات.