عه‌لیڕه‌زا مه‌حجووب، نوێنه‌ری خه‌ڵکی تاران له پاڕڵمانی ئێران ده‌ڵێت، له ده‌مێکدا ته‌نیا 250 هه‌زار ده‌رفه‌تی کار هه‌یه 1 ملیۆن‌و 200 هه‌زار خوێندکار زانکۆ ته‌واو ده‌که‌ن و له کار ده‌گه‌ڕێن. مه‌حجووب هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که له یاسای بوودجه‌ی ئه‌م ساڵدا 4 هه‌زار مڵیارد تمه‌ن بۆ پشتگیری له پیشه‌سازی و زیاترکردنی ده‌رفه‌تی کار ته‌رخان کراوه.
له هه‌مان کاتدا، زۆربه‌ی به‌رپرسانی حکومهتیو چاودێرانی ئابووری له ئێران ده‌ڵێن له 10 ساڵی ڕابردوودا 13 ملیۆن خوێندکار زانکۆ ته‌واو ده‌که‌ن و پێویستیان به کار ده‌بێت، به‌ڵام ته‌نیا 2 ملیۆن و 500 هه‌زار ده‌رفه‌تی کار له به‌رده‌ست دایه.
تاهیر عه‌لیپوور، لێکۆڵه‌ری سیاسی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که که‌مبوونی ده‌رفه‌تی کار له ئێران‌دا به‌ستراوه‌ته‌وه به نه‌بوونی لێوه‌شاوه‌یی له چوارچێوه‌ی ئابووری ئه‌م وڵاته و چاوه‌ڕوان ناکرێت ئه‌م قه‌یرانه له کورت خایه‌ن دا چاره‌سه‌ر بکرێت.