گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ژماره‌ی هێزه‌کانی پـۆلیسی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی تارانی پایته‌خت بڵاوبوونه‌ته‌وه زیادیان کردووه، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ده‌سـتپـێـکردنی به‌رنامه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی کۆمه‌که حکومیـیه‌کان بۆ هاوڵاتیان.
شه‌وی شه‌ممه سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ڕایگه‌یاند که‌وا کۆمه‌کی حکومی له سووته‌مه‌نی و خۆراک که‌م ده‌کرێنه‌وه.
به‌پـێی ڕێنمایـیه نوێـیه‌کانی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد نرخی به‌نزین سێ ئه‌وه‌نده زیاد ده‌کات و ده‌بێته 40 سه‌نت بۆ یه‌ک لیتر له‌و 60 لیتره‌ی هه‌ر شۆفێرێـک بۆی هه‌یه له ماوه‌ی مانگێـکدا وه‌ریبگرێت. پاش ئه‌و بڕه ده‌بێت شۆفێره‌کان 70 سه‌نت بۆ هه‌ر لیترێـک بده‌ن که پـێشـتر 40 سه‌نت بوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سێ سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر ئێران ئه‌م سیستمی دابه‌شـکردنی سووته‌مه‌نیـیه‌ی دانا و خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی لێـکه‌وته‌وه و چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌کیش ئاگریان تێبه‌ردرا.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس له سه‌رتاسه‌ری شه‌قامه‌کانی تاران‌دا هاتووچۆ ده‌که‌ن وه‌ک ئاماده‌باشیـیه‌ک بۆ ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر ناڕه‌زایـیه‌ک.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ ڕاپـۆرتێـک نیـیه سه‌باره‌ت به ڕوودانی توندوتیژی و یاخود ده‌سـتگیرکردنی خه‌ڵـکی.