Accessibility links

هەوڵە فریاگوزارییەکان لە ئێران و عێراق بەردەوامن


دەستە و تاقمە فریاگوزارییەکان لە ئێران بەردەوامن لە هەڵدانەوە و گەڕان بە نێو داروپەردووی پاش بومەلەرزە بەهێزەکەی درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە لە سنورەکانی نێوان ئێران و عێراقی دا.

کارمەندانی ئەو ڕێکخراوانە بە شوێن ڕزگاربووی زیاتردا دەگەڕێن دوای ئەو کارەساتە سروشتیەی بووە مایەی مردنی سەدان کەس لە هەردوو وڵاتدا.

میدیای دەوڵەتی ئێران دەڵێت لە ئاکامی ئەو بومەلەرزەیە 408 کەس تەنها لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بە هەزاران کەسیش بریندارن. زۆربەی قوربانییەکان لە ئێران دانیشتوانی شارۆچکەی سەرپێلی زەهاون لە هەرێمی کرماشان.

مانگی سوری عێراقیش ڕایگەیاندووە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نۆ کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە 400 کەسیش بریندارن.

بۆ دووهەم شەوی لەسەر یەک دانیشتوانی ئەو ناوچانەی ئێران کە بومەلەرزەکە لێی دابوون لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە.

دەزگای لێکۆڵینەوەی ژیۆلۆژی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت هێزی بومەلەرزەکە حەوت و لە دەدا سێ بووە بە پێوانەی ڕێختەر و چەقی بومەلەرزەکەش لە نزیک شاری هەڵەبجەوە بووە.

ئەم بومەلەرزەیە بووە مایەی نەمانی وزەی ئەلکتریک لە سار و شارۆچکەکانی ئەمدیو و ئەودیوی سنوری نێوان هەردوو وڵات.

زۆربەی ئەو ناوچانەش کە بوومەلەرزەکە زیانی گەورەی پێگەیاندوون ئەو ناوچانەن لە پاش شەڕی ساڵانی هەشتاکانی نێوان عێراق و ئێران نۆژەن کراونەتەوە.

XS
SM
MD
LG