Accessibility links

ئێران: درۆنێکمان دروستکردووە کە هەتا ئێستا هیچ درۆنێک نەبووە ئەو مەودا دورە ببڕێت


دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران ڕۆژی هەینی بڵاویکردەوە کە ئێران لە ساڵیادی جەنگی نێوان عێراق و ئێراندا، کەلوپەلە سەربازییەکانی نمایش کردوە، لەوانەش " دووربڕترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جیهاندا " و موشەکی باڵیستیکی و دەنگبڕ.

دەزگاکە ڕایگەیاندووە لەو رێوڕەسمەدا کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەخشکراوە، پەردە لەسەر ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لادراوە کە بە گوتەی بەرپرسانی ئێران هەتا ئێستا هیچ درۆنێک نییە لە جیهاندا بتوانێت وەک ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئەو مەودا دورە ببڕێت.

مانگی ڕابردوو کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی دروست کردووە بە ناوی موهاجیر – 10 ەوە و مەودا و ماوەی گەشتەکەی زیاد کراوە.

دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران لەو کاتەدا وتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە تاوەکو مەودای 2,000 کم دەڕوات و دەتوانێت تاوەکو 24 کاتژمێر لە ئاسماندا بمێنێتەوە، وتیشی دەتوانێت بارێک بە قورسایی 300 کیلۆگرام هەڵبگرێت، کە ئەوەش دوو هێندەی توانای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی موهاجیر – 6 ە.

ئەمەریکا ئێرانی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی موهاجیر – 6 و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکە بۆ ڕووسیا تاوەکو لە جەنگەکەیدا لە ئۆکرانیا بەکارییان بهێنێت. ڕۆژی سێشەممە واشنتن سزاکانی سەر ئێرانی زیاتر کرد و وتی تاران بەردەوامە لە " بڵاوکردنەوەی بە مەبەستی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و توانایەک دەدات بە ڕووسیا و بریکارەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاراکتەرە تێکدەرەکانی دیکەش."

ئێران ڕەتی دەکاتەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دابێت بە ڕووسیا تاوەکو لە جەنگەکەیدا لە ئۆکرانیا بەکاری بهێنێت.

سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی لە نمایشەکەی ڕۆژی هەینیدا لە تاران وتی "هێزەکانمان دڵنیا دەبنەوە لە ئاسایشی ناوچەکە و کەنداوی فارس. دەتوانین خەڵکی ناوچەکە فێر بکەین کە بەرخۆدان شێوازەکەی ئەمڕۆیە. ئەو هێزەی کە دوژمن ناچار دەکات بکشێتەوە ملکەچبوون و لەرزین نیە، بەڵکو بەرخۆدانە."

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئەمەریکا چەند سزایەکی نوێی بەسەر چەندین کەس و لایەنی ئێران و ڕووسیا و چین و تورکیادا سەپاند، ئەوەش بەهۆی بەرنامەی گەشەپێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی سەربازیی ئێرانەوە.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG