Accessibility links

نمایشی موشەکی ئێران لە ساڵوەگەڕی گرتنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تاران


حکومەتی ئێران شەمە له‌یادی ساڵانه‌ی کۆنترۆڵکردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ تاران ساڵی 1979 و که‌وتنه‌وه‌ی قه‌یرانی بارمته‌کان، له‌کاتێکدا دڵنیانیه‌ له‌ ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی جیهاندا، مووشه‌کی زه‌مین به‌زه‌مینی نمایشکرد.

هه‌زاران که‌س له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی پێشووی ئه‌مریکا له‌ناوه‌ڕاستی تاران گردبوونه‌وه‌، مووشه‌کیک نمایشکرا باوه‌ڕ ده‌کرێت جۆری (سجیل) بێت که‌ده‌توانێت به‌ سووته‌مه‌نی ووشک 2 هه‌زار کیلۆمه‌تر بڕوات. ئه‌مه‌ یه‌که‌م که‌ڕه‌ته‌ ئێران له‌ ئەم بۆنه‌یه‌دا موشک نمایش ده‌کات.

له‌دوای شۆرشی ئیسلامی ساڵی 1979 که‌بوه‌ هۆی ڕووخانی ڕژیمی شا محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی دوای ئه‌وه‌ی واشنگتن ڕه‌تیکرده‌وه‌ شا ڕاده‌ستی ئێرانێ بکات، سه‌دان ئێرانی چه‌کدار هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریکا و 52 ئامریکایی‌یان بۆ 444 ڕۆژ وه‌ک بارمته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.

له‌کاتی یاده‌که‌دا، ئاماده‌بوان دروشمی "بڕووخێت ئه‌مریکا" و "مردن بۆ ئیسرائیل"یان دەگوتەوە. ته‌لەڤزێۆنی فه‌رمی ئێران ڕایگه‌یاند یادکردنه‌وه‌ی هاوشێوه‌ له‌ شار و شارۆجکه‌ی‌دیکه‌ی ئێران به‌ڕێوەدەچێت.

XS
SM
MD
LG