وه‌زیری پـێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت له‌کار لابردنی ئه‌و له لایه‌ن سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد کارێـکی جوان نه‌بوو و هه‌روه‌ها نه ئیسلامی بوو.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی مێهری ئێرانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر زاری مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی ڕایگه‌یاند که ئه‌و هه‌رگیز له لایه‌ن ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادوه پـێی نه‌گوتراوه کاره‌که‌ی له‌ده‌سـت ده‌دات به‌ر له سه‌ردانه فه‌رمیـیه‌که‌ی بۆ سینیگال.
گوته‌بێژێـکی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له ده‌می ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت بۆ ماڵئاوایـیکردن له موتـته‌کی گوتبووی ئه‌و ئاگاداربووه که‌وا له‌سه‌ر پـۆسـته‌که‌ی خۆی نامێنێت به‌ر له‌وه‌ی بچێت بۆ ئه‌و وڵاته.
هه‌ر له ده‌می ڕێوڕه‌سـمه‌که‌دا، به‌رپـرسی ئاژانسی ناو‌کی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی وه‌ک وه‌زیری کاتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناسێنرا، وه‌لێ ئه‌و به‌شـداری له ڕێوڕه‌سـمه‌که‌دا نه‌کرد.