به گوێره‌ی ئاژانسی په‌یامنێری ئاسۆشێتێدپرێس وه‌زاره‌تی دادی ئێران یه‌کشه‌مه گوتی که لەسەر مەسەلەی پەیوەست بە ده‌نگوی دارایی ، برای حەسەن رۆحانی سەرۆکی میانڕەوی ئەو وڵاتە دستبەسەر کراوە، و وڵاتێکی ئه‌مه‌ریکایی به تاوانی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری 10 به‌ندی به سه‌ردا سه‌پێنراوه.
هه‌روه‌ها لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵەکانی نیمچەفەرمی تەسنیم لە زاری غولام حوسەین موحسنی وتەبێژی سیستمی قەزائی ئێرانی دەگێڕێتەوە کە ئەمڕۆ گوتی حوسەین فەرەیدون دەستبەسەرکراوە ودەشێت بە کەفالەت ئازاد بکرێت.
ئەوەی جێی ئاماژەیە فەرەیدون برای سەرۆکی ئێرانی حەسەن رۆحانییە و هەروەها یاریدەدەرێکی باڵایەتی چەند ساڵیک لەمەو بەر سەرۆکی ئێرانی نازناوی خۆی کە فەرەیدون بوو گۆڕی .
گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌که گوتیشی سه‌لمێندرا که وڵاتێکی ئه‌مه‌ریکی ده‌ستی له کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری دا هه‌بووه.
ئه‌و گوته‌بێژه به ڕوونی ئه‌و تاوانانه‌ی باس نه‌کرد که وایکرد که‌سه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکایی به تاوانبار بناسرێت و داخوا که‌ی ئه‌و بریاره دراوه.
باسی پێناسه‌ی گومانلێکراوه‌که نه‌کراوه و به‌ڵام وه‌ک سێک که هه‌م وڵاتی ئه‌مه‌ریکایی و هه‌م ولاتێیه‌کی بیانی وه‌سف کرا.
ئاژانسه‌که ده‌شڵێت زۆر وێده‌چێت که گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی ئێران مه‌به‌ستی نیزار زاکا بێت که مافی نێشته‌جێ بوون له ئه‌مه‌ریکا و خه‌ڵکی لوبنانه که داکۆکیکارێکی ئازادی ئێنترنێته. ئه‌و له واشنگتن ده‌ژیا و کاری بۆ حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌کرد. ناوبراو له سێپتامبری 2015ه‌وه بێ سه‌ر و شوێنه.
به‌ڵام، زاکا هه‌ر پێشتر به تاوانی سیخواری ده ساڵ به‌ندی به سه‌ر دا سه‌پێنرابوو.