شەمە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بڕیاری به‌رزکردنه‌وه‌ی پرسی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌رۆک ترامپه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به "هه‌ڵه‌یه‌کی نوێ"ی ناو برد کە واشنگتن ئەنجامی دەدات.
زه‌ریف له پەیامێکی سەر تویته‌ر بڵاویکرده‌وه "ئه‌نجو‌مه‌ی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵه‌کانی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ڕه‌تکرده‌وه کە له‌ڕێڕه‌وی خۆی لابدات".
سه‌رباری ئه‌مه‌ش نوسیویه‌تی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاماژه‌یان دا به‌وه‌ی پیویسته ته‌واوی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی "ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و هێزه گه‌وره‌کانی جیهان له‌ساڵی 2015دا کراوه جێبه‌جێ بکرێت، هه‌روها ده‌ستهه‌ڵگرتن له ده‌ستوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی وڵاتانی‌دیکه".
ڕۆژی هه‌ینی وڵاته‌یکگرتوه‌کان داوای کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی کرد بۆ تاوتوێکردنی پرسی خۆپیشاندانه‌کان کە هه‌فته‌یه‌که شاره‌کانی ئێرانی گرتۆته‌وه و بوه هۆی کووژرانی 21 که‌س.
باڵێۆزی ڕوسیا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان (ڤاسیلی نیبنزیا ) گوتی ڕێگه به ئێران بده‌ن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کێشه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی بکات، لۆمەی خستە سەر واشنگتنی که "توانای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌فێڕۆ دەدات.