Accessibility links

ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە نامەیەکی نهێنی حکومەتدا


دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی ئێران لە ٢٠١٩ی زاینی دوای ئەوەی حکومەت نرخی بەنزینی زیادکرد
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی ئێران لە ٢٠١٩ی زاینی دوای ئەوەی حکومەت نرخی بەنزینی زیادکرد

لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2019ی ئێراندا ڕاپۆرتە هەواڵییەکان باسیان لە کوشتنی خۆپیشاندەران دەکرد بەبێ ئەوەی باس لە ژمارەیەکی دیاریکراو بکرێت، بەڵام نامەیەکی نهێنی دەسەڵاتدارانی ئێرانی ژمارەی کوژراوەکانی دیار کردووە، هەرچەندە چالاکوانان بە دوریشی نازانن ژمارەی قوربانییەکان لەوەش زیاتر بێت.

بە گوێرەی نامەیەکی تەواو نهێنی کە لە لایەن "پزشکی قانونی" کۆماری ئیسلامییەوە نووسراوە، لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی مانگی ١٠ی ٢٠١٩ی زاینی بەرامبەر بە خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لە سەرانسەری ئێران سەرجەم ٢٤٣٩ کەس کوژراون کە ٢٠٣ کەسیان سەر بە هێزەکانی ئاسایش و ئەمنیەتی ئێرانین.

ئەڵبەت ئەم ژمارەیە لە گەڵ ئەو ئامارانەی کە کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە کوژراوانی ماوەی خۆپێشاندانەکان بڵاویان دەکردەوە یان لێدوانیان لە سەر دەدا، یەک ناگرێتەوە.

ئارێز داراپور، چالاکی سیاسی
ئارێز داراپور، چالاکی سیاسی

لە وتووێژێکدا لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئارێز داراپور چالاکوانی سیاسی دەڵێت ئەو ئاستەنگانەی کە ئێستا ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامی بوونەتەوە بە تەواوی ئاشکران و ئێستا چەندین لایەن لە نێو رژیمدا بەرەبەرەکانییان لە گەڵ یەکتر هەیە و لەسەر گرفتەکانی وڵات یەکتر تاوانبار دەکەن.

داراپور کە ئەو نامەیەی لە سەر تۆڕی فەیس بووک بڵاوکردۆتەوە، دەڵێت کە ژمارەی کوژراوان لە ماوەی خۆپێشاندانەکان لە سەرانسەری ئێران لە ٢٠١٩ دا دەکرێت لە ئەوەش زیاتر بێت، بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێشتا ژمارەی دروستی برینداران نازانرێت و یان ڕانەگەیەندراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:20 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG