Accessibility links

ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی ئێران هه‌وڵ ده‌دات به‌ره‌نگاری ڤایرۆسێـکی کۆمپـیوته‌ر بـبێته‌وه‌


میدیای ئێرانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئاژانسی ناوه‌کی وڵاته‌که‌ هه‌وڵ ده‌دات به‌ره‌نگاری ئه‌و ڤایرۆسه‌ ببێته‌وه‌ که‌ کاری کردۆته‌ سه‌ر ته‌واوی پیشه‌سازی کۆماری ئیسلامی و توانیویه‌تی کارگه ناوه‌کییه‌کان کۆنتڕۆل بکات.

ئاژانسی ده‌نگو باسی ئیسنا ده‌ڵێت شاره‌زایانی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی کۆبونه‌وه‌ بۆ تاووتوێ‌کردنی ئه‌وه‌ی چۆن بتوانرێت کۆدی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بدۆزرێته‌وه‌ که‌ به‌ ستوکسنێت (Stuxnet) ناسراوه‌. ڕۆژنامه‌ ئێرانییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ ته‌واوی ئێراندا بڵاوبۆته‌وه‌.

ڕاپۆرته‌کانی میدیا بیانیـیه‌کان له‌ زاری شاره‌زایانی ڤایرۆسی کۆمپیوته‌ره‌وه‌ ده‌ڵێن ڤایرۆسی ستوکسنێت کاری کردۆته‌ سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌کانی ناوه‌نده‌ پیشه‌سازیـیه‌کانی سه‌رانسه‌ری جیهان، و بۆی هه‌یه‌ به‌شێک بێت له‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هێرشکردنه‌ سه‌ر دامه‌زراندنی کارگه‌ی ناوه‌کی له‌ ئێران به‌ تایبه‌تی کارگه‌ی ناوه‌کی بوشه‌هری نوێی ئه‌و وڵاته‌دا.

شاره‌زایان ده‌ڵێن نزیکه‌ی له‌ سه‌دا 60 ی کۆمپیوته‌رانی سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌و ڤایرۆسه‌ی کۆماری ئیسلامی کاری تێکردوون‌. ئه‌وان ڤایرۆسی ستوکسنێت به‌ چه‌کێکی گه‌وره‌ داده‌نێن که‌ وا دیاره‌ به‌ تایبه‌تی بۆ پێکانی دامه‌زراوه‌کانی وه‌کو کارگه‌ی وزه‌ دروست کرابێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG