ڕاپـۆرته‌کان له ئێرانه‌وه وه‌ها ڕاده‌گه‌یه‌نن که دراوی وڵاته‌که له به‌رامبه‌ر دۆلاردا زۆر هاتۆته خوارێ ، ئه‌مه‌ش دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما سـزایه‌کی نوێی واژووکرد که له‌وانه‌یه له‌سه‌ر بانکی ناوه‌ندی ئێران و سیسته‌می دارایی کاریگه‌ری هه‌بێت.
بازرگانان گوتیان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نرخی ئاڵۆگۆڕی دراوی وڵاته‌که له ده‌وروبه‌ری 17 هه‌زار ڕیاڵ به‌رامبه‌ر به دۆلارێـک بووه، واته نزیکه‌ی 10% به‌هاکه‌ی هاتۆته خوارێ به‌راورد به ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه.
سـزا نوێـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئامانجی ئه‌و داموده‌زگا دارایـیانه‌یه که مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندی ئێران‌دا ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر بێت و به ته‌واوی پـیاده بکرێن ئه‌وا ڕه‌نگه کاربکاته سه‌ر فرۆشـتنی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌کانی جیهاندا. ئه‌م هه‌نگاوه هه‌وڵێـکه بۆ دانانی کۆسپ له به‌رده‌م ئێران له دابینکردنی پاره و پـول بۆ به‌رنامه‌کانی موشه‌کی و ناو‌کی وڵاته‌که‌ی.