له هه‌مان کاتدا، کۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه، ئه‌م کاره‌ساته‌ی به هێند ورنه‌گرت؛ و زیاتر له 30 کاربه‌ده‌ستی کۆماری ئیسلامی تا ئیستا تووشی نه‌خۆشییه‌که بوونه و یان پێی مردوون.
له ئه‌م وتووێژه‌دا، ئاگری ئیسماعیل نژارد هۆی به‌رخورد و رووبه‌رووبووونه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به ئه‌م ڕووداوه به تایبه‌ت له دووخاڵی سه‌ره‌کی دا ده‌بینیت:
یه‌که‌م: جۆری حکومه‌تی ئیران و عه‌قڵیه‌تی کاربه‌ده‌ستان هۆی سه‌ره‌کییه بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه تووشی هه‌ڵه‌ی ئاوا گه‌وره ده‌بێت. ئه‌م عه‌قڵیه‌ته له گه‌ڵ جیهانی پزشکی و ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی که له په‌یوه‌ندی نه‌خۆشیه‌که‌دا دژایه‌تی هه‌یه و له ئاکامدا وا ده‌کات کۆڕۆنا له چاو وڵاتانی تر زیاتر له ئێران په‌ره‌بستێنێت.
دووهه‌م: سیاسه‌تی ده‌روه‌ی کۆماری ئیسلامیه که له سه‌ر بناخه‌ی دژه ڕۆژئاوایه. له چل ساڵی رابردوودا، به سیاسه‌تی دژه ڕۆژئاوایی و دژی ئه‌مه‌ریکایی که گرتوویه‌ته به‌ر دۆخێکی سازکردووه که په‌یوه‌ندێکی زۆر ناهاوسه‌نگی له گه‌ڵ ولاتانی شه‌رق به تایبه‌تی چین و ڕووسیا هه‌یه، که ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ ڕاگرتنی په‌یوه‌ندی ئابووری خۆی له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بووه.