Accessibility links

ئیسماعیل نژاد: "کۆڕۆنا دونیای خۆرافەپەرەستی تێک ڕووخاند


لە مەسەلەی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ئەو نەخۆشیە، وەک ئاگری دەڵیت، ئەو حکومەتە "هەر لە سەرەتای دەسەڵاتی خۆیەوە خۆرافاتێکی زۆری هێناوەتە نیو سیاسەتەوە." 

وەک ئەو شی دەکاتەوە، بۆ نموونە خامنەیی لە گوتاری خۆی بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی نەۆرۆزەوە دەڵێت کە 'جندۆکە هاوکاری دۆژمنەکانی ئێران دەکات.'

بە لە بەرچاوگرتنی ئەو ڕاستیە کە خەڵکێکی زۆر بە تایبەتی لە ئیران تووشی نەخۆشی کۆڕۆنا هاتوون، ئایا لە ئەم دۆخە دا دین لە کۆماری ئیسلامی دا دەتوانێت بە فریای خەڵک بگات، لە دەمێکدا تەنانەت پزشکانی دەوری جیهان بەربەرەکانی و هەوڵی بێ ووچان دەدەن تا چارەسەرێک بۆ ئەم نەخۆشیە بدۆزنەوە و مرۆڤایەتی ڕزگار بکەن، کە چی تا ئیستاش تێیدا سەرکەوتوونەبوونە.

توێژێنه‌ر و چالاکی سیاسی، ئاگری ئیسماعیل زاده‌
توێژێنه‌ر و چالاکی سیاسی، ئاگری ئیسماعیل زاده‌

بۆ تاو تۆی ئەم بابەتە، ئاگری ئیسماعیل نژاد، توژێنەری سیاسی پێی وایە هیچ کام لە ئاینە ناسراوەکان ئیستای جیهان ناتوانن جێگای چارەسەری پزشکی بن. ئەوەش لە ئەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئاینەکان زیاتر لایەنی ئامۆژگاری ڕەوشت و ئەخلاقیان زۆر بە لاوە گرنگ بووە کە کەسانی باوەڕمەندە بە دینە تایبەتەکە پەیرەوی لە ڕێنوینیەکان بکات.

هەروەها بەشێکی خۆرافەپەرەستی لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا، وەک ئیسماعیل نژاد شی دەکاتەوە، بە شێوەیەکی شارەواە بە ڵام تەواو بە فەرمی لە جیهانی شیعە دا پەرەی پێدەدەن. ئێستا کە ناوەندەکانی پیرۆزی شیعە لە بەر مەسەلەی کۆڕۆنا داخراون، کۆماری ئیسلامی لە گەڵ ئەو خۆرافەیە ڕووبەروویە.

پرسیار ئەوەیە ئایا کۆماری ئیسلامی کە ڕاگەیەنەرە گشتییەکانی لە دەست دایە دەتوانێت جێگای ئەو خۆرافەیە بگرێتەوە و چارەسەرێک بێت بۆ خەڵک؟

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:45 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG