Accessibility links

کاربەدەستێکی ئێران دەلیت زیاتر لە ٢٠٠٠ کەسیان لە شەر لە سوریادا کوژراون


ئەندامێکی گرووپپی فاتمیون کە لە شەر لە سوریا دا کوژرا.
ئەندامێکی گرووپپی فاتمیون کە لە شەر لە سوریا دا کوژرا.

ئێران، ساڵانە زیاتر لە ١٢ ملیارد دولار خەرج بۆ بەشی لەشکری دەکات.

بە گویرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس لە خۆپێشاندانەکانی سەرانسەری ئێران لە دژی بەشداری بەربڵاوی ئێران لە شەری سوریا دروشمیان داون کە هەرە هاوپەیمانی نزیکی ئێران لە بەرەنگاری لە گەڵ ئیسڕایلە.

ئەگەرچی خۆپێشاندانەکان تیشکیان خستۆتە سەر بابەتەکانی ئابوری، خۆپێشاندەران دەنگیان بە توندی لە دژی ڕێبازی ئێران بۆ ناردنی گەنجەکانی ئێران بۆ شەڕ و کوژران لە سوریا دا دەربڕێوە لە دەمێکدا ملیاردها دۆلار خەرجی باری لەشکری دەکات.

دروشمەکانیان بریتییە لە ، "سوریا را رها کن، فکری بە حال ما کن!" واتا واز لە سوریا بهێنە، بیرێک لە دۆخی ئێمە بکەوە.

ئێران هێشتا ئاشکرای نەکردووە چەند لە سەربازانی لە سوریادا کوژراو بەلام عەلی شاهیدی، بەرپرسنی ناوەندی شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامی دەلێت، زیاتر لە ٢٠٠٠ کەسیان کوژراون، ئەگەرچی بەشێکیان خەڵکی ئەفغانستان و وڵاتانی دیکەن کە لە ژێر ڕێکخستنی تاران لە سوریا دا بەشەڕ هاتن.

سەرهەڵداوانی سوریا دەڵێن پاسدارانی شۆڕشی ئێران بە لایەنگری لە هێزەکانی ئەسەد لە باشوری وڵات را بۆ باکور را بنکەیان دامەزراندوون.

ئێران، ساڵانە زیاتر لە ١٢ ملیارد دولار بۆ لەشکری خۆی خەرج دەکات، کە ئەوەش بە پێێ ئەنستیتۆی لێکۆڵینەوەی ئاشتی نێونەتەوەیی لە ستۆکهۆڵمە. هەروەها میلیۆنها دۆڵاری تریش خەرجی ناردنی شتوومەک بۆ سوریا تەرخان دەکات، کە دیتراوە ئابوورییەکەی بە هۆی شەڕ ساڵ بە ساڵ شپڕزە بووە.

حیزب ئەڵا و ئەوانی تر

ئێران و ئەسەد پشتیان بە حیزب ئەڵایە کە هەندێک کاری وەک هێزەکانی تایبەتی لە شەری سوریا دا بکات. بەڵام تاران ملیتانی لە ئەفغانستان ناسراوە بە "فاطمیون"، و لە پاکستان، ناسراوە بە "زینبیون" ڕێکخستووە بۆ ئەوەی لە سوریادا شەر بکەن. ئێران بەڵێنی بە پەناخوازانی ئەفغان دەدات کە لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەرک لە سوریا پارەیان بدەنی و مافی وڵاتیان بۆ دابین بکەن.

سەرهەڵداوانی سوریا دەڵێن ئەوان نەتەنیا شەری هێزەکانی حکومەتی سوریا، بەڵکوو شەری شەرکەرانی لوبنانی، عێڕاقی، و ئەفغانیش دەکەن. و پەیامنێرانی ئاسۆشێتێدپریش ئاڵاکانی ملیتانەکانی ئەفغان و لوبنانیان دێوە کە لە سەر بنکەکانی لەشکری درەوەی شاری حەلەب دەشەکێنەوە کە گەورەترین شاری سوریایە.

ڕێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ دەڵیت سپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران مندالانی پەناخوازی ئەفغانی تەمەن ١٤ ساڵ بۆ شەر لە سوریا دا مەشق پێدەدەن کە دوای کوژرانیان سەر گۆڕەکانیان لە ئێران دا بە جوانی دەناسرێنەوە.

هەروەها ئێران پشتی زۆر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی بستوە، کە شەری داعش لە هەردوولای سنوورەکانی سوریا – عێراق دا یارمەتیدەر بوونە و ڕێگایەک بۆ کارتێکردنی ئێران ئاوەڵا دەکاتەوە کە لە تاران ڕا بۆ بەغدا و بۆ دمشق و بۆ بەیرووت دەگرێتەوە.

XS
SM
MD
LG