ووته بێژی په‌رله‌مانی ئێران عه‌لی لاریجانی بڕیار وایه له ڕۆژی سێشه‌مه تاران به‌ره‌و ئه‌بو ده‌بی به جێ بهێڵێت بۆ به‌شداری کردن له کۆبۆنه‌وه‌ی یه‌کێتی په‌ڕله‌مانی وڵاته موسڵمانه‌کان.
تاران له پێشدا ڕاێگه‌یاندبو که له کۆبه‌نه‌وه‌که‌دا به‌شداری ناکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی وتبویان نه یاساییه.
میدیاکانی ئێرانی ده‌ڵێن میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌بی له بناغه‌دا داوای کۆبونه‌وه‌که کردوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه‌کانی سنور له نێوان وڵاته موسڵمانه‌کاندا. ئاژانسی ده‌نگ و باسی فارس ده‌ڵێت ئێران نه‌یویستبو باسی هه‌ر سێ دورگه ناکۆکی له‌سه‌ره ئێرانیه‌که‌دا بکات و له‌به‌ر ئه‌وه نه‌یویستبو به‌شداری بکات.
ڕاپۆرتی میدیاکان ده‌ڵێن تاران ڕێکه‌وتبو له به‌شداری کردن پاش ئه‌وی میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌بی وتبوی کێشه‌ی ناکۆکیه‌کانی سنور باس ناکات.
به‌شداربوان وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت باسی باری لوبنان و ناوچه فه‌له‌ستینیه‌کان بکه‌ن.