Accessibility links

کاربەدەستێکی عێراق: لەسەر داوای حکومەت دوو دەروازەی سنووری لەگەڵ ئێران داخراون


کاربەدەستێکی عێراق دەڵێت لەسەر داوای حکومەتی وڵاتەکەی دوو دەروازەی سنووری لەگەڵ ئێراندا داخراون.

کاربەدەستەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی گوتووە دەروازەی مونذریە – خسرەوی لە پارێزگای دیالە داخراوە و شەوی ڕابردوو دەروازەی ئەلشیب لە پارێزگای مەیسانی باشوری عێراق بۆ ماوەیەکی کورت.

میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن لەسەر داوای حکومەتی عێراق دەروازەکان داخراون.

جێی ئاماژەیە 9 خاڵی سنووری لە نێوان عێراق و ئێراندا هەن.

XS
SM
MD
LG