ماوەی چه‌ند ساڵه شەپۆلێکی خۆڵ و تەپ و تۆز کە لە وڵاتانی جیرانەوە هاتۆتە پارێزگاکانی سنە و کرماشان خوزستان‌و به گشتی ڕۆژئاوای ئێرانی گرتوه‌تەوە، بوه‌تە هۆی گرفتی زۆر بۆ ژیانی ئاسایی خه‌ڵک و زیاد بوونی نهخوشینو ته‌نانه‌ت مه‌رگی ناکاوی هاووڵاتیان له‌و شار‌و گوندانه‌ی که زیاتر له ژێر کاریگه‌ری ئه‌و خۆڵ بارینهدان.
وه‌ک شاره‌زایان ده‌ڵێن قه‌یرانی خۆڵ بارین به‌سراوه‌ته‌وه به که‌می ئاو و زیاد بوونی چاڵاوه وشکۆبوهکان، زۆر بوونی بیابانه‌کان، تێکچوونی ئێکۆ سیستم، گۆڕێنی ئاو وهه‌وا و که‌م بوونه‌وه‌ی زیاتری باران.
ئه‌م خۆڵ بارینه نه‌خۆشینی زۆری به دواویه که نه به ئاسانی ده‌رمان ده‌کرێت و نه له‌شی مرۆڤ ده‌توانێت خۆی له گه‌ڵی سازگار بکات.
به‌رێز دوکتور ئاڵان فتوحی، پسپۆری بواری ده‌رمان ناسی و شێرپنجه و مامۆستای زانکو له سوید له سه‌ر ئه‌و باوه‌ریه که زۆر بوونی ڕێژه‌ی نه‌خوشین له کاتێکدا که ده‌رمانه نوێکان یان له ئێران نیه‌و یان زۆر گرانه‌و و هه‌مو نه‌خوشه‌کان ناتوانن بیسێنن مه‌ترسی زۆر ده‌خاته سه‌ر ژیانی مرۆڤ.