دەزگای فەڕمی هەواڵی فارسی ئێرانی ئاماژەی بەوەدا فڕۆکەیەکی بارهەڵگر بە هەشت سەرنشیەوە لە فڕۆکەخانەی فەتحی ئێرانی کەوتۆتە خوارەوە و وتیشی هێشتا نەزانراوە چەندێک زیانی گیانی لێکەوتۆتەوە.
دەزگاکە لە وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێرانی بیرحسێن گولیۆندەوە بڵاویکردەوە " وردەکانی ڕوون و ئاشکرامان نیە لەسەر کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە."
دەزگاکانی هەواڵی تەسنیم و فارسی ئێرانی دەڵێن فڕۆکەکە بارهەڵگری سەربازیی بووە و لە هەرێمی کریغیستانەوە گۆشتی گواستۆتەوە.
لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی فڕۆکەخانەی ماناس لە کریغیستان وتی ئەو فڕۆکە بارهەڵگرەی لە ئێران کەوتە خوارەوە سەر بە کۆمپانیای ئاسمانی پەیامی ئێرانیە و فڕۆکەکە ئێرانیە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز