له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆکی ده‌زگای ناو‌کی ئێرانی ده‌ستکردن به کارکردن له کارگه‌ی بوشه‌هری وڵاته‌که‌یدا وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی سیاسی ناودێرکرد و به تایبه‌تمه‌ندێتی ئاشتیانه‌ی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی وڵاته‌که‌شی باسی کرد.
تاران ده‌مێکه پێداده‌گریت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی به سوته‌مه‌نی ناو‌کی هه‌یه بۆ دروستکردنی ووزی ئه‌لیکتریکی ، به‌ڵام ڕۆژئاوا گومانی له ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئێران هه‌یه و ده‌ڵیت ئه‌و وڵاته له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوکیدایه.
ڕۆژی شه‌ممه کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی به‌کارپێکردنی کارگه‌ی بوشه‌هر کرد به ئاماده‌بوونی پشکنه‌رانی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تۆمی و هه‌روه‌هاش سه‌رۆکی ده‌زگای هاوکاری ناو‌کی ڕوسیاش مه‌ڕاسیمی کارکردنه‌که ده‌ستی پێ‌کرد.
ئێدوارد یه‌رینیان وه جه‌سیکا گۆلیر په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مریکا له قاهیره و له مۆسکۆ ڕاپۆرتیان ناردووه و هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئاماده‌ی کردووه.
ده‌توانن گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 4:18 خوله‌که.