به گوێره‌ی تۆمارکردنێک نوێ که تازه بڵاوکراوه‌ته‌وه، گه‌مێکی به‌ریتانیا به ناوی سێنتا ئێمپرۆ هوشداری به به‌له‌مێکی پاسه‌وانی ئێران ده‌دات که پێشی گه‌مییه‌که نه‌گرن له ده‌مێکدا ده‌یه‌وێت به ته‌نگه‌ی هوڕموزدا تێپه‌ڕێت، به‌ڵام کۆماندۆکانی سپای پاسداران له هێلیکۆپترێک را دێنه خوار و پاش ماوه‌یه‌کی کورت ده‌ست به سه‌ر گه‌مێکه‌دا ده‌گرن.
له ئه‌و ده‌نگه تۆمارکراوه‌دا که کۆمپانیی مه‌ترسی ده‌ریایی بڵاویکردۆته‌وه، ئه‌فسه‌رێكی ده‌ریایی به‌ریتانیا ده‌نگی دێت که به تانکێره‌که ده‌ڵێت له نێو ئاوه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییدان و نابێت به‌ربه‌ستیان بۆ سازبکرێت.
ئه‌فسه‌ره‌که‌ی به‌ریتانیا پاشان به به‌له‌می پاسه‌وانی ئێران ده‌ڵێت: "تکایه پشتڕاستی بکه‌ن که ئێوه مه‌به‌ستتان نیه که بێن بۆ نێو گه‌مییه‌که."
به‌ڵام ئه‌فسه‌رێکی ئێرانی به به‌له‌می گه‌می نه‌وت ده‌ڵێت که ڕێگاکه‌ی خۆی ده‌ستبه‌جێ بگۆڕێت.
به‌ریتانیا ده‌ڵیت گیرانی ئه‌و گه‌میه "کردارێکی نه‌یارانه"یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف لۆمه‌ی خسته سه‌ر جان بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا، که هانی گرژییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له گه‌ڵ تاران ده‌دات.