ڕۆژی پـێنجشه‌ممه به‌ریتانیا ئێرانی تاوانبار کرد به هه‌ڵبه‌سـتنی کۆمه‌ڵێـک له درۆ و ده‌له‌سه پاش ئه‌وه‌ی تاران گوتی 4 که‌سی ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی ئه‌نجامدانی کاری تیرۆرکاری، ده‌ڵێت سه‌ر به کۆمه‌ڵێـکی کوردی – به‌ریتانین.
ئۆفیسی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و کۆمونوێڵث ده‌ڵێت ئه‌م قسانه‌ی ئێران بێ بنه‌مایه. له ڕاگه‌یاندنێـکی توند ئامێزدا ئۆفیسه‌که گوتی به‌ریتانیا پـشـتیوانی له هیچ کارێـکی تێرۆریستی ناکات و ئه‌م قسانه‌ی ئێران یه‌کێـکه له‌و درۆ ده‌له‌سانه‌ی ئێران له دژی به‌ریتانیا هه‌ڵیده‌به‌سـتێت.
زوویه‌کی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ئیتیلاعاتی ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌و چوار گومانباره‌ی ده‌سـتگیرکراون سه‌ر به گرووپێـکی چه‌کداری کوردین به ناوی کۆمه‌ڵه و لێـکۆڵه‌ره‌وان له‌و بڕوایه‌دان پـێـنج کاری تیرۆرکاریان ئه‌نجامداوه.
ئێران ده‌ڵێت ئه‌و گومانبارانه له لایه‌ن سه‌رکرده‌یه‌کی کۆمه‌ڵه‌وه به ناوی جه‌لیل فه‌تاحیـیه‌وه فه‌رمانیان پـێـکراوه که بڕوا ده‌کرێت دانیشـتوی به‌ریتانیا بێت.