ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن بۆمبێـک له تاران ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی پـرۆفیسۆرێـکی زانکۆ که هه‌روه‌ها وه‌ک زانایه‌ک بۆ به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران کارده‌کات.
ئاژانسی دهنگوباسی فارس گوتی که‌سێـک که به ماتۆرسکیله‌وه بووه بۆمبه‌که‌ی له ژێر ئۆتۆمبیلی موسـته‌فا ئه‌حمه‌دی ڕۆشه‌ن داناوه. کاربه‌ده‌سـتانی ئێران ئۆباڵی هێرشه‌که ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی ئیسرائیل.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه 2 که‌سی دیکه له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌شی باکوری تاران‌دا برینداربوون.
ئاژانسی فارس ده‌ڵێت ڕۆشه‌ن سه‌رپه‌رشـتی به‌شێـکی له ده‌زگای ناو‌کی ناتانز کردووه. ئێران له نهۆمی یه‌که‌می ئه‌و ده‌زگایه یۆرانیۆم بۆ ئاسـتێـکی نزم ده‌پـیتێنێت.
دوێنێ سێشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی ئێران جه‌ختیان کرده‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌یه‌کی نوێ له نهۆمی ژێر زه‌مینی ئه‌و ده‌زگایه ده‌سـتیکردووه به پـیتاندنی یۆرانیۆم. دیپـلۆماتانی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ئاژانسی ناو‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه هه‌یه ده‌ڵێن کاره‌کان له‌و یه‌که‌یه‌دا ته‌واو بووه بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاسـتێـکی به‌رزتر.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا چه‌ند زانایه‌کی ناو‌کی ئێرانی کوژراون یان بریندارکراون.
کاربه‌ده‌سـتانی ئێران ئۆباڵی ئه‌و هێرشانه ده‌خه‌نه ئه‌سـتۆی ده‌زگا زانیاریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل، واته CIA و مۆساد.