ده‌یان هه‌زار موسڵمانی شیعه له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران به‌شـداریان له مه‌راسیمی به خاک‌سپاردنی هه‌موو ئه‌وه‌نه‌دا کردووه که له ته‌قینه‌وه‌کانی زاهیداندا کوژران.
ته‌قینه‌وه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێـک ڕوویان دابوو که پـێده‌چێت خاوه‌ن بڕوایانی ئاینی کرابنه ئامانج، واته ئه‌وانه‌ی به‌شـداریان له مه‌راسیمێـکی تایبه‌تی ئیمام حسێندا کردبوو له‌و هێرشه خۆکوژیانه‌دا به لانی که‌م 27 که‌س کوژراون و 270 که‌سیش بریندارن.
ڕێـکخراوێـکی موسڵمانی سووننه (جوندوڵڵا) به‌رپـرسێتی خۆی له‌و هێرشه خۆکوژیانه ڕاگه‌یاندووه.
هێزه‌کانی پـۆلیسی ئێرانی ده‌ڵێن ده‌سـتیان کردووه به ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و که‌سـانه‌ی گومانبارن به هه‌وڵدان بۆ ئاژاوه گێڕی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌کان.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فارس له زاری ئه‌حمه‌د ڕزا ڕادان جێـگری سه‌رۆکی پـۆلیسی شـاری زاهیدانه‌وه ده‌ڵێت 40 که‌س ده‌سـتگیرکراون.