ئێران ده‌ڵێت له دوو ته‌قینه‌وه‌ی جودادا له تاران زانایه‌کی ناو‌کی ناودار کوژراوه و یه‌کێـکی دیکه برینداربووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به خێرایی هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و ئۆباڵه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی سیخوڕانی سه‌ر به موخابه‌راتی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه هێرشبه‌ران به‌سه‌ر ماتۆڕه‌وه بۆمبیان له هه‌ردوو ئۆتۆمبیلی ئه‌و دوو زانایه به‌سـتووه له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و کاره‌کانیان ده‌ڕۆیشتن له زانکۆی به‌هه‌شتی له باکوری تاران.
یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌کان زانای ناو‌کی ئێرانی مه‌جید شه‌هریاری کوشتووه و هاوسه‌ره‌که‌شی که له ئۆتۆمبیله‌که له‌گه‌ڵیدا بوو بریندارکردووه. له ته‌قینه‌وه‌که‌ی دیکه‌دا زانای فیزیای ناو‌کی فه‌ریدوون عه‌باسی و هاوسه‌ره‌که‌ی برینداربوون.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له‌م سـاڵانه‌ی دواییدا به‌لایه‌نی که‌م 2 زانای دیکه‌ی ناو‌کی کوژراون.
وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات، وه‌لێ ئێران نکوڵی لێـده‌کات.