کۆمه‌ڵی میلیتانی موسوڵمانی سوونی جوندوڵا به‌رپرسیارێتی دوو هێره‌شی بۆمب ته‌قاندنه‌وه‌ی خۆکوژی له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێك له باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئێران. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌که‌می 27 که‌س کوژراوه‌ن و 270 که‌سیش بریندار بوون. هێرشه خۆکوژیه‌که ده‌رنگانێکی پێنج شه‌ممۆ روویدا کاتێک خه‌ڵك له مزگه‌وتێك له زاهدان، پایته‌ختی ستانی سیستان و بلوچستان کۆببوونه‌وه به بۆنه‌ی سالیادی له دایك بوونی ئیمامێکی شیعه‌کان، ئیمام حوسێن. ئه‌ندامانی سوپای پاسداران له ناو قوربانیه‌کاندا بوون.
کاربه‌ده‌ستان 3 رۆژ تازی یان له ستانی سیستان و بلوچستان راگه‌یاند.
کۆمه‌ڵی جوندوڵا ده‌ڵێت ئه‌م هێرشانه‌ی کرد له تۆله‌ی له‌سێداره‌درانی رێبه‌ره‌که‌ی له مانگی رابوردو له‌لایه‌ن حکوومه‌تی ئیران بوو. ئیران رێبه‌ری میلیتانی به تێرؤریزم گوناحکار ناسیبوو.