کاربه‌ده‌ستانی ئێران لێکۆڵینه‌وه‌یان سه‌باره‌ت به پاره‌خواردنی بانکی 2 میلیار و 600 ملیۆن دۆلاری که گه‌وره‌ترین پاره‌خواردن له مێژوی ئه‌م وڵاته‌یه، په‌ره‌داوه‌تێ.
غوڵام‌حسێن موحسنی ئه‌ژه‌یی دادپرسی گشتی ئێران به ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی گوت سوال و جواب له‌گه‌ڵ 67 که‌س کراوه و31 که‌س گیراون. ئه‌ژه‌یی گوتی گومانباری سه‌ره‌کی ئه‌میر مه‌نسور خوسره‌وی ده‌ستیپێکردووه به دان پیانان به شه‌رمه‌زاریه‌که و ورده‌کاری سه‌باره‌ت به پاره‌خواردنه‌که داوه‌ته لێکۆڵه‌ران. تۆمه‌ته‌کان سه‌ره‌نج ده‌خه‌نه سه‌ر به‌کارهێنانی به‌ڵگه‌ی ساخته بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز له یه‌کێک له ده‌زگاکانی سه‌ره‌کی دراوی ئێران.
یه‌کشه‌ممه، په‌رله‌مانی ئێران پڕۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه بۆ تاوانبارکردنی شه‌مسه‌دین حسێنی وه‌زیری ئابوری ده‌ستیپێکرد و ڕایگه‌یاند لاوازی چاودێری حسێنی به‌سه‌ر بانکه‌کان هۆی پاره‌خواردنه‌که‌یه. نوێنه‌رانی په‌رله‌مان هه‌روه‌ها حسێنی‌یان تاوانبارکرد به‌وه‌ی خه‌ڵکی لێ‌نه‌هاتووی بۆ پۆسته سه‌ره‌کییه‌کان له وه‌زاره‌ته‌که‌ی دامه‌زراندبوو.